لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا بریندار و گیان لەدەستدانی لێکەوتەوە

٢١ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

لەکاتی گەیاندنی نەخۆشێک بۆ هەولێر، ئەمبوڵانسێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە بریندار و گیانی لەدەستدانی لێکەوتەوە.

هەرمێ نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مێرگەسۆر لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە ناحیەی شێروان مەزن لە سنووری قەزای مێرگەسۆر بریندار بوو، بە مەبەستی چارەسەر گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی قەزاکە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر کرا". ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕێگەی گەلیێ ئەشکەفتێ و لەکاتی گەیاندنی نەخۆشەکە بۆ نەخۆشخانەیەکی هەولێر، ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانسەکە وەرگەڕا و بەهۆیەوە پزیشکێک تێیدا گیانی لەدەستدا.

ڕاشیگەیاند، هەر بەهۆی ڕووداوەکەوە سێ کەسی دیکەش برینداربوون و بەمەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

ئەوەشی ئاشکراکرد،، بەهۆی ڕووداوەکەوە پزیشکێک بە ناوی قەحتان جیهاد گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.