ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی: ڕەمەزان هەلێکە بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان
٢٠ ئازاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیێنێت، ڕەمەزان هەلێکە بۆ وازهێنان لە جگەرە، نێرگەلە و ڤەیپکێشان.
ڕێکخراوەکە کە ناسراوە بە WHO، ئاماژە بەوەدەکات، هەر کەسێک بتوانێت نزیکەی 15 کاتژمێر بەبێ جگەرە و نێرگەلە و ڤەیپ بەسەرببات، ئەوا دەتوانێت ماوەی 24 کاتژمێریش بەردەوامبێت لە نەکێشانیان.
ئاماژەش بەوەدەکات، کە بەڕۆژووبوون هەلێکە بۆ دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و دووبارە نوێبوونەوەی دڵ و سییەکان، تاوەکو لە دووکەڵی ژەهراوی بەدووربن.