٢٠ ئازاری ٢٠٢٥
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، بەفر و باران بارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.
کەشناسی هەرێم کەشوهەوایی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمە پەستانی ڕۆژهەڵاتی دەریایی سپی ناوەراست بۆ سەر ناوچەکە ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نمە باران.
وتیشی، لە تەواوی ناوچە سنووریەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێم کە لەناوچە بەرزەکان بەفریش دەبارێت وە لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ هەورە تریشقە و بروسکە کە هەردوو سەنتەری شاری سلێمانی و هەڵەبجەش دەگریتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری توزێکی سووک هەیە زیاتر لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوایی هەرێم, لە کاتەکانی شەو کەشەکە تا ڕادەیەک سەقامگیر دەبێتەوە.
دەشڵێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیکەی (4 – 6) پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوایی سبەینێش وتی، ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دابارین لە زۆربەی ناوچەکانی بادینان وە پارێزگای دهۆک بەشێوەی نمە بارانی کەم کەم دەست پێدەکات، لەگەڵ کەمێک بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور پاشان بۆ کاتەکانی نیوەڕۆ کاریگەی درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و پارێزگای سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوچەکانی تری هەرێمیش بەشێوەى پچڕ پچڕ باران دەبارێت، پاشان کاریگەری لاواز دەبێت تەنها ناوچە شاخاوویە سنووریەکان نەبێ بەفر بارینی کەم کەم بەردەوامی دەبێ بۆ کاتەکانی درەنگانی شەوی هەینی لەسەر شەممە.
پێشبینی دەکرێت، بۆ کاتەکانی نیوەڕۆی دووەم ڕۆژی نەورۆز بەردەوامی ببێ پاشان کەشی هەرێم بەتەواوی سەقامگیر دەبێتەوە.
وتیشی، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەنزیکەی (2-3 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر :19 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی
دهۆک : 15 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
سۆران : 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 8 پلەی سیلیزی
گەرمیان :21 پلەی سیلیزی