یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە هەرێمی کوردستان دیاری‌کرا
١٨ ئازاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
شارەزایەكی گەردوونی كورد ڕایگەیاند، ڕەمەزان 29 ڕۆژە و ڕۆژی یەك شەممە 30ی ئازار دەبێتە جەژن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 18-3-2025، محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی و گەردوونی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بینینی مانگ له 28-3-2025 زۆر ئه‌سته‌مه له كاتێكدا قه‌باره‌ی مانگ 1% چونكه ئه‌وكات كاتژمێر 3:27 خوله‌كی ئێواره خۆر ئاواده‌بێت و به‌مه‌ش مانگ نابینرێت و هه‌روه‌ها 29ی3 مانگ نابینرێت.
ئاشکراشیکرد، دره‌نگانی شه‌وی 29ی ئازار هیلالی تازه له‌دایك ده‌بێت و ڕۆژی 30ی مانگ قه‌باره‌ی مانگ 2% و به‌چاوی ئاسایی له ئاسمان ده‌بینرێت و دیمه‌نێكی جوانیشی هه‌یه.
باسی لەوەشکرد، ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ 29ڕۆژه و ڕۆژی شەممە 29-3-2025 ته‌واوكه‌ری مانگی ڕه‌مه‌زانه و 30-3-2025كه ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌یه یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت.
