سەرۆکی حکومەتی غەززە کوژرا

١٨ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەپێی ڕاگەیەندراوی بزووتنەوەی حەماس، عەسام دەعالیس، سەرۆکی حکومەتی غەززە لە بۆردومانەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتەکە کوژراوە.

بزوتنەوەی حەماس بڵاویکردەوە، عەسام دەعالیس، سەرۆکی حکومەتی غەززە لە بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژرا.

بەپێی دوایین ئامارەکانی تەندروستیی کەرتی غەززە، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، تەنیا ئەمڕۆ زیاتر لە 413 کەس کوژراون و 500ی دیکەش بریندار بوون بەو هۆیەش تاکو ئێستا ژمارەی برینداران گەیشتە زیاتر لە هەزار و 500 کەس.