واشنتن: حەماس بەرپرسیارە لە دەستپێکردنەوەی جەنگ
١٨ ئازاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
واشنتن، بزوتنەوەی حەماس بە بەرپرسیار دەزانێت لە دەستپێکردنەوەی شەڕ لە غەززە و دەڵێت، دەرفەتی ئازادکردنی بارمتەکانی هەبووە بەڵام شەڕی هەڵبژاردووە، داوای ئازادکردنی دەستبەجێی بارمتەکان دەکات.
کاربەدەستانی ئەمەریکا، بزوتنەوەی حەماس بە هۆکاری سەرهەڵدانەوەی شەڕی کەرتی غەززە دەزانن و دەڵێن: "حەماس دەرفەتی ئەوەی هەبووە بارمتەکان ئازاد بکات و ئاگربەست درێژ بکاتەوە، بەڵام گەڕانەوەی بۆ شەڕ هەڵبژاردووە".
برایان هیوز، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمەریکا ڕایگەیاند: "حەماس دەیتوانی بڕیارێکی جیاواز بدات، بەڵام لە بری ئاشتی، شەڕی هەڵبژارد."
هەر لەو بارەیەوە، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا، ئاشکرایکرد، بەردەوامیی ڕاگرتنی بارمتەکان لە لایەن حەماسەوە، باجێکی قورسی لێ دەکەوێتەوە، داوای ئازادکردنی دەستبەجێی سەرجەم بارمتە زیندوەکانیشی کرد.