هاتووچۆی هەولێر بۆ هاوڵاتیان: ڕۆژی یەکشەممە سەردانمان مەکەن

١٣ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، “ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەینەوە یەکشەممە سەردانی بەشی مۆلەت نەکەن”.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو بەشدار بووانە دەکەیەنەوە کەڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 16-3-2025، تاقیکردنەوەی هێماو میکانیک و تاقیکردنەوەی (L) و (8) یان هەیە سەردانی بەشی مۆلەت نەکەن بەهۆی ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە پشوی فەرمیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاقیکردنەوەکانیان دەکەوێتە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 20-16-2025.