وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوە دەدات لەبارەی دابەشکردژی مووچەی کەسوکاری شەهیدان
١٣ ئازاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن، ڕۆژانی دواتر دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن.
بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراومان ڕۆژی یەک شەممە 16ی ئازار مووچەی مانگی شوباتی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەو بەڕێزانەی لەو ڕۆژەدا بەهۆی بەشداریان لە یادی کیمیابارانی هەڵەبجە ناتوانن مووچەکانیان وەربگرن، ڕۆژانی دواتر دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن و مووچەکانیان وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم بانکەکانی سەر بەوەزارەتمان لە خزمەت کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەبن .