ئەم بانکە مووچەخۆران ئاگادار دەکاتەوە

١٣ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بانکی چەمچەماڵ وادەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی لە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری کۆمەڵایەتی ئاشکرادەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13-3-2025، بانکی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەکدا رایگەیاند: "ئەو مووچەخۆرانەی خانەنشینی شارستانی کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری کۆمەڵایەتین و ئەمڕۆ مووچەیان وەرنەگرتووە، رۆژی شەممە 15ی ئازار مووچەکانیان دابەشدەکرێت".

ئەوەشی خستەڕوو: “هەرچەندە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکەوێتە پشووی فەرمییەوە، بەڵام مووچەکانیان دابەشدەکرێت دەتوانن بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بانکی چەمچەماڵ بکەن".