تەرمی ژنێک بە خنکاویی و دەست و پێ بەستراوی لەم ناوچەیەی هەرێم دۆزرایەوە

١٣ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

پۆلیسی ئاكرێ رایگەیاند، تەرمی ژنێكیان بە خنکاویی لە زێی گەورەدا دۆزیوەتەوە كە مل و دەست و پێی بە تەل بەستراوەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئاكرێ لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، بنكەی پۆلیسی كەڵەك ئاگاداركرایەوە لە دۆزینەوەی تەرمی ژنێك بە خنکاویی لە ناو ڕووباری زێی گەورە لە نزیگ گوندی زەنگڵ، كە مل و دەست و پێیەکانی بە تەل بەسترابوونەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، تیمەكانی پۆلیس دەستبەجێ گەیشتونەتە شوێنی دیاریكراو و بە هاوكاری تیمەكانی بەرگری شارستانی قەزای خەبات توانیویانە تەرمی ژنەكە لە ڕووباری زێی گەورە دەربهێنن.