پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە
١٣ ئازاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بەراورد بە ڕۆژی پێشووتر زیاتر بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، بەراورد بە رۆژی پێشووتر پلەی گەرمی زیاتر بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرمی یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە.