داوا دەکرێت مووچەی کەسوکاری شەهیدان زووتر دابەش بکرێت

١٢ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

قایمقامی هەڵەبجە داوا لە وەزارەتی دارایی دەکات، مووچەی کەسوکاری شەهیدان لە رۆژی 14 یان 15ـی مانگ دابەش بکەن.

نوخشە ناسیح قایمقامی هەڵەبجە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند: ” ئایا نازانن 16/3 یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەیە؟ بۆ مووچەی شەهیدان لەو رۆژە دانراوە؟، کاتێك کەسوکای سەربەرزی شەهیدان لەو رۆژەدا یادی شەهیدەکانیان دەکەنەوە”.

دەشڵێت: “تکایە مووچەی کەسوکاری شەهیدان لە رۆژی 14 یان 15 مانگ دابەش بکرێت”.

بەگوێرەی لیستی مووچەی مانگی دوو، ڕۆژی یەکشەممەش 16.3.2025 کەسوکاری شەهیدان و ئەنفاڵکراوان و خانەنشینانی پێشمەرگە موچە وەردەگرن.