لەم کاتەدا مامۆستایانی گرێبەست مووچە وەردەگرن

١٢ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، ”هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەکرێت”.

عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لە لێدوانێکدا راگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست مانگی دوو دابەشدەکرێت لە سنوری هەولێر و دهۆک.

ئەوەشی خستەڕوو، لە پارێزگای کەرکوک مووچەی مانگی 8 کاتی وانەبێژی سەرف دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی بڵاوکردەوە و بڕیارە سبەینێ دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت.