١٢ ئازاری ٢٠٢٥
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندروستبوونی ئەو شیرینیانەی لە مانگی ڕەمەزان دەفرۆشرێت سەردانی کارگەکان دەکەن.
قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە تەندروستبوونی ئەو شیرینییانەی لە مانگی ڕەمەزاندا پێشکەشی هاوڵاتییان دەکرێن، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانمانەوە سەردانی ژمارەیەک کارگەی دروستکردنی شیرینیمان کرد و لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا به‌پێی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌ت، سه‌رجه‌م كارگه‌كانی شیرینی پابه‌ندی مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بوون و ئه‌و کارگانەشی كه‌موكورتییان هەبوو، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان بۆ كراوه”.
ئاماژە بەوەشکراوە، "سه‌ردانی لیژنه‌كان بۆ پشكنینی ئه‌و كاڵا و خۆراکانەی له‌لایه‌ن فرۆشیار و بازرگانه‌كانه‌وه پێشكه‌شی هاوڵاتییان ده‌كرێت به‌رده‌وامده‌بێت، هەروەها له‌كاتی پابه‌ند نه‌بوونیان به ڕێنماییه تەندروستییەکان و ڤێتێرنه‌ری و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، ڕاستەوخۆ شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه".