کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

١٢ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

کەشناسی هەرێم کەشوهەوایی ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور.

وتیشی، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 – 3) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوایی سبەینێش ڕایگەیاند، ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور.

دەشڵێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2-3) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 24 پلەى سیلیزى

سلێمانى: 22 پلەى سیلیزى

دهۆک : 24 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 24 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 21 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 25 پلەى سیلیزى

سۆران : 20 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 15 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 27 پلەى سیلیزى