سبەینێ لەم شوێنە پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن دابەش دەکرێت
١١ ئازاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بانکی قەڵادزێ ڕایگەیاند، سبەینێ پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن دابەش دەکرێت.
بانکی قەڵادزێ لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە 12/3/2025، پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن دابەش دەکرێت و پاداشتی کارمەندانی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە بانکەکەمان بەپێی چەند ڕێکارێک دابەش دەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، دەبێ کارمەندەکە خۆی ئامادەبێت و کارتی نیشتمانیی و کارتی بایۆمەتری دەنگدانی پێ بێت.
باسی لەوەشکرد، هیچ کەس ناتوانێ لەبڕی کەسی دیکه پارە وەربگرێ.