کات و ڕۆژی پرسە گۆڕانکاری تێدادەکرێت
٢٧ شوباتی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران ڕایگەیاند، لە پێناو ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی خەڵک و کەمکردنەوەی خەرجی پرسە بڕیاریاندا، پرسە کەمبکرێتەوە بۆ یەک ڕۆژ.
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران، دەڵێت، لە پێناو ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی خەڵک و کەمکردنەوەی خەرجی پرسە بڕیاریاندا، لە سەرەتایی مانگی ڕەمەزانەوە مەراسیمی پرسە لە دوو ڕۆژەوە کەمبکەنەوە بۆ یەک ڕۆژ و پرسە لە دوای نیوەڕۆوە بەڕێوەدەچێت.