٢٦ شوباتی ٢٠٢٥
سەرۆکی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند، پارتی و یەکێتی هەوڵدەدەن پێکهێنانی حکومەت دوابخەن و دواخستنەکەش تا دوای هەڵبژاردنی عێراق دەبێت.
چوارشەممە، محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت رایگەیاند، دەبوایە دوای 15رۆژ لە هەڵبژاردن حکومەت پیکبهێندرایە بەڵام پارتی و یەکێتی هەوڵدەدەن پێکهێنانی حکومەت دوابخەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند رۆژی رابردوودا ئێران داوای لە پارتی و یەکێتی کردووە لەسەر پێکهێنانی حکومەت ریکبکەون.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریکا بە بەردەوامی جەخت لەوەدەکاتەوە پارتی و یەکێتی پەلە بکەن لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بەڵام پارتی و یەکێتی دەیانەوێت دوای بخەن بۆ دوای هەڵبژاردنی عێراق.
ئاشکراشیکرد، دەسەڵات لە هەرێم نەیانتوانیوە بە رێکوپێکی حکومڕانی بکەن.
دەشلێت، بەهۆی خراپ ئیدارەدانەوە و ئێمە نەوتمان كڕیوە یا نەوتمان فرۆشتووە وا 27 ملیۆن دۆلار قەرزداربووین.