ئەنچیلۆتی توڕەیە

٢٥ شوباتی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بێزاری خۆی دەڕبڕی.

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کارلۆ ئەنچیلۆتی بێزاری خۆی دەڕبڕی سەبارەت بە کەیسی نیگرێرا و گووتی:

"ئەوە ماوەی دوو ساڵە هەر دەڵێن لێکۆڵینەوە دەکەین لە کەیسی نێگرێرا، کەچی تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی ئەو لێکۆڵینەوەیەمان نەبینیوە".

کەیسی نێگرارا کەیسێکی بەناوبانگی بەرتیلی وەرزشییە کە لەلایەن یانەی بارسێلۆناوە پارە دراوە بە سەرۆکی ئەوکاتەی دەستەی ناوبژیوانی ئیسپانی و تا ئێستاش لیكۆڵینەوە لەو کەیسەدا بەردەوامە.