سبەینێ لەم ئیدارەیەش پشووە
٢٣ شوباتی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
پەروەردەی گەرمیان ڕایگەیاند، “سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی پشووی فەرمییە”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: “بەهۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌واو له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایانمان بۆ ئه‌وه‌ی بەدووربن لە كه‌مترین مه‌ترسی بڕیارماندا سبه‌ی دووشه‌ممه 24/2/2025، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکوومیی و نا حکوومی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکەمان پشووی فەرمی بێت”.
ڕوونیشیکردەوە: “ئەم پشووە قوتابیانی دەرەکی تەمهیدی (بەرایی) پۆلی 12ی زانستی و وێژەیی و پیشەیی ناگرێتەوە”.
باسی لەوەشکرد: “سبەی بەپێی خشتەی ڕاگەیەندراو تاقیکردنەوەکان لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت”.