ڤینیسیۆس لەبەردەم بڕیارێکی قورسدایە
١٥ شوباتی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
ڤینیسیۆس جونیەری بەڕازیلی و هێرشبەرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەبەردەم بڕیارێکی قورسدایە سەبارەت بە داهاتووی.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن ڤینیسیۆس جونیەر لەبەردەم بڕیارێکی قورسدایە سەبارەت بە داهاتووی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید، هەر بەپێی هەواڵەکان یانەی هیلالی سعودی بۆندێکی پێنج ساڵەی خستۆتە بەردەم ڤینیسیۆس کە بڕەکەی بریتییە لە یەک ملیار یۆرۆ و یانەکە ئامادەیە بۆ هەر ساڵێک بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ وەک موچە بداتە یاریزانەکە.
ڤینیسیۆس جونیەر سەبارەت بەو دەنگۆیانە لە دوای یارییەکەی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر مانچستەر سیتی گووتی:
" من دڵخۆشم لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ، ئەم یانەیە یانەی خەونەکانی منە و دەمەوێت بۆ ماوەیەکی زۆر لێرە بمێنمەوە".