لەم کاتەدا سەبەتەی خۆراکی بۆ مانگی ڕەمەزان دابەشدەکرێت

١٥ شوباتی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، وەجبەیەكی نوێی سەبەتەی خۆراک پێش هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز دابەش دەكرێت.

محەممەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا ڕایگەیاند، رۆژی 20ی ئەم مانگەی دیاریکراوە بۆ دابەشکردنی کەلوپەلی سەبەتەی خۆراک، کە پێیان وایە رۆڵێكی زۆری دەبێت لە سەقامگیرکردنی نرخی خۆراک لە بازاڕە ناوخۆییەکان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا.

ئاشکراشیکرد، سەبەتەی خۆراک رۆڵێکی گەورەی هەبووە و بەشداربووە لە دابینکردنی ئاسایشی خۆراک بۆ هاوڵاتیان.

باسی لەوەشکرد، بەو پێیەی ئەمڕۆ عێراق بە یەکێک لە وڵاتانی جێگیری خۆراک دادەنرێت لە ناوچەکە و جیهاندا.