ئەمڕۆ سێ بارمتەى ئیسرائیلی بەرامبەر بە 369 زیندانی فەڵەستینی ئازاد دەکرێن

١٥ شوباتی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، سێ بارمتەی ئیسرائیل بەرامبەر بە ئازادکردنی 369 زیندانی فەڵەستینی ئازاد بکرێن.

ماڵپەڕی جەزیرەی عەرەبی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لە چوار چێوەی قۆناغی شەشەمی ئاڵوگۆڕدا ئەمڕۆ سێ بارمتەی ئیسرائیل بە ناوەکانی "ساشا ئەلێکساندەر ترۆپانۆڤ، ساگی دەکێل هان، یایر هۆرن" بەرامبەر بە ئازادکردنی 369 زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، لەو 369 زیندانییەی فەلەستین کە ئازاد دەکرێن، 36 زیندانیان هەتاهەتاین و 333 زیندانییەکەی دیکەش ئەوانەن کە لە دوای 7ی تشرینی یەکەمی 2023وە دەستگیرکراون.