ئەم شەپۆلی بەفر و بارانە تا کەی بەردەوام دەبێت؟
١٥ شوباتی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، شەپۆلی بەفر و باران بەشێوەیەکی پچڕ پچڕ تاوەکو رۆژی سێ شەممە بەردەوام دەبێت.
شەممە، 15-2-2025، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق لەبڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و هاوکات ئەمڕۆش ئاسمان هەور دەبێت و باران بارین لە ناوچە جیاوازەکان بەردەوام دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، شەپۆلەکە تاوەکو رۆژی سێشەمە بەردەوام دەبێت و رۆژی دووشەممە پێشبینی باران بارین و بەفر دەکرێت لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان و وتیشی، پلەکانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن.
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێکی دیکەی سەرما و باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان دادەبەزێت بۆ ژێر سفر.