هاوڵاتییەک لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی ڕزگارکرا
١٤ شوباتی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
هاوڵاتییەک، بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە لەناو بەفر گیر دەخوات و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران بە سەلامەتی ڕزگارکرا.
ئەمڕۆ هەینى، تیمەکانى بەرگرى شارستانى سۆران ئاگادارکرانەوە، کە هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە لە سنوورى گوندى زێت لە سنوورى ناحیەى شێروان مەزن، گیرى خواردووە.
لە بڵاوکراوەیەکی تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران هاتووە، تیمەکانیان چوون بۆ ڕزگارکردنى و توانیویانە بەسەلامەت دەربازی بکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەفر بەشێکى زۆر لە ناووچە سەختەکانى هەرێمى کوردستانى گرتووەتەوە، بەرگرى شارستانى و هاتوچۆش چەندینجار شۆفێرانیان ئاگادار کردووەتەوە کە نەچنە ناوبەفر، بەڵام بەشێکیان پابەند نابن و دواتر داواى بەهاناوەچوون دەکەن.