مووچەی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان دابەشدەكرێت

١٤ شوباتی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

مووچەی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان، دابەشدەكرێت ڕۆژی یەکشەممە، کە بڕەكەی لەنێوان 50 بۆ 350 هەزار دینارە.

مەڕوان محەمەد، بەڕێوەبەرى ئۆفیسى هەولێرى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایگەیاند، ڕۆژى یەکشەممە مووچەى کارمەندانى سەر سندوقەکانى دەنگدان دابەشدەکرێت.

وتیشی، بڕى مووچەکەش بەم شێوەیەیە کە ئەوانەى دەرچووى زانکۆ و پەیمانگەکانن، بەڕێوەبەرى وێستگەى دەنگدان و کارمەندى سەر سندوقەکانى دەنگدان بوون بڕى 250 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت، بەڵام ئەوانەى فەرمانبەرى حکومەت بوون بڕى 150 هەزار دینار و نووسراوێکى ڕێز و سوپاسیان بۆ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەڕێوەبەرى بنکەکان بڕى 350 هەزار دیناریان بۆ خەرجدەکرێت، بەبێ ڕەچاوکردنى ئەوەى فەرمانبەرە یاخود نا.

دەشڵێت، کارمەندى یەدەگ ئەگەر دەرچووى زانکۆ و پەیمانگەکان بێت بڕى 100 هەزار دینار وەردەگرێت، ئەگەر فەرمانبەربێت بڕى 50 هەزار دینارى پێدەدرێت.