بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران: هۆتێل و مۆتێلەکانی سۆران جمەیان دێت
١٤ شوباتی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بەهۆی بارینی بەفر لە سۆران، ژمارەیەکی زۆری گەشتیار ڕوویان لە ناوچەکانی سنووری سۆران کردووە و بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆرانیش دەڵێت، بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی خلیسکانی سەربەفر هۆی سەرەکی هاتنی گەشتیار بووە.
هەینی، 14-2-2025، فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، لە لێدوانێکدا دەڵێت، بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی خلیسکانی سەربەفر لە دەڤەری باڵەکایەتی، هۆیەکی سەرەکی بووە بۆ هاتنی گەشتیاری زیاتر بۆ سنوورەکە.
وتیشی، بەهۆی بەفربارین، هەفتانە نزیکەی 20هەزار گەشتیار دێنە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و هۆتێل و مۆتێل و خانووە گەشتیارییەکان جمەیان دێت لە گەشتیاران.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵانە ژمارەیەکی زۆری گەشتیاران ڕوو لە ناووچە گەشتیارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەن.