مووچەی مانگی دوو کەمتر لە 10 ڕۆژ دابەشدەکرێت
١٤ شوباتی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی دوو ڕەوانەی بەغدا دەکرێت و لەماوەی کەمتر لە 10 رۆژدا مووچە دابەشدەکرێت.
بەپیی زانیارییەکان، هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی دوو ڕەوانەی بەغدا دەکرێت و پێش 25ی ئەم مانگە پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.
هەر بە پێی زانیارییەکان، بەغدا بە مەرجێک مووچەی مانگی دوو دەنێرێت، هەرێم پابەندبێت بە جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانەی لە کۆبوونەوەی ڕابردوو شاندی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق باسکرابوون.