ژمارەیەک داری زۆر لە سیتەک بڕانەوە

١٤ شوباتی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، لە گوندی عازەبان لە سنووری سیتەك ژماەرەیەك داری سرووشتی بڕانەوە و تا ئێستاش بکەری ئەو كارە دەستگیر نەكراوە، بەڵام پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لەبارەی بڕینەوەی ژمارەیەك داری سرووشتی لە سنووری سیتەكی سەر بە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، لە گوندی عازەبان لە سنووری سیتەك ژماەرەیەك داری سرووشتی بڕانەوە و تا ئێستاش ئەنجامدەری ئەو كارە دەستگیر نەكراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسییەكە ڕێکخراوە.