لە سبەینێوە دابەشکردنی ئاو لە قەڵادزێ ڕادەگیرێت
١٤ شوباتی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بەهۆی ڕوودانی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، سبەینێ لە سنووری قەڵادزێ دابەشکردنی ئاو ڕادەگیرێت.
پرۆژەی ئاوی خاس بڵاویکردەوە، بەهۆی دروستبوونی شۆرتی کارەبا لە وێستگەی 33 کەیڤی، کارەبای پڕۆژەکە بڕاوە و بەم هۆیەوە پڕۆژەکە لە کار وەستاوە و لە سبەینێوە ئاو دابەشناکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا چارەسەرکردنی کێشەکە، سبەینێ ئاو بەسەر هاوڵاتییانی سنوورەکە دابەشناکرێت.