ئەم شەقامەی سلێمانی بەربەست دەکرێت

١٤ شوباتی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ڕۆژی یەکشەممە شەقامی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو بەربەست دەکرێت.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، بە مەبەستی کارکردن لە شەقامی تونێلی پێشڕەو بەرەو شەقامی هەواری شار، ڕۆژی یەکشەممە هەردوو سایدی شەقامەکە لە فولکەی بەرزاییەکانی سلێمانییەوە بەربەست دەکرێت.

داوا لە هاوڵاتییان دەکات، شەقامی دەباشان وەک شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.