چاودێرێک: بە فەرمانی ترەمپ بەشێكی خەڵكی غەززە دەگوازرێنەوە بۆ ڕۆژئاوای كوردستان
١٤ شوباتی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
چاودێرێكی سیاسی ئیسڕائیلی ڕایگەیاند، ترەمپ لەگەڵ ئەردۆغان ڕێكدەكەوێت بۆ گواستنەوەی نزیكەی 700 هەزار فەلەستینی بۆ ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و ناوچە سنوورییەكان لەگەڵ توركیا و دەڵێت: "بەوە مەترسی توركیا سەبارەت بە پەكەكە ناهێڵێت".
ئیدی كۆهین، نووسەر و چاودێری سیاسی ئیسڕائیلی لە تۆڕی (ئێكس) بڵاویكردۆتەوە: “پیرۆزە بۆ خەڵكی غەززە و سەفە، سەرۆك ترەمپ لێكۆڵینەوە لە ڕێككەوتنێك دەكات لەگەڵ توركیا بۆ گواستنەوەی نزیكەی 600 بۆ 700 هەزار فەلەستینی بۆ ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی فوڕات لە پارێزگاكانی حەسەكە و ڕەقە، كە ئەمریكای تێدایە”.
دەشڵێت: "هەروەها ئەو کەسانە دەگوازرێنەوە بۆ پارێزگای دێرەزوور و ناوچەكانی سنووری سووریا و توركیا، كە ئەوەش نیگەرانییە ئەمنییەكانی توركیا دەڕەوێنێتەوە سەبارەت بە پارتی كرێكاران".