بڕیار لە چارەنووسی مووچەی مانگی 12 دەدرێت

١٤ شوباتی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر مووچەی مانگی 12 دەدرێت".

هەینی، 14-2-2025، نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر موچەی مانگی 12دەدرێت ور بۆ مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو لیژنەیەك پێكهێندراوە و كارەكانیان بە كۆتا نەهاتووە”.

ئەوەشی خستەڕوو: “چاوەڕواندەكرێت لە هەفتەی داهاتودا لەسەر ئەو پرسە كۆبونەوە ئەنجامبدەین”.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ تاوەکو ئێستا نەتواندراوە مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەر و عێراقەوە دابین بکرێت.