کەشناسێک پێشبینی بەفربارینی یەک مەتری دەکات

١٤ شوباتی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ئاراس جەبار ڕایگەیاند، پێشبینی بارینی بەفرێکی بەرێژەی زیاتر لە یەک مەتر و بەفرێکی زۆریش لەسەنتەری سلێمانی و ھەڵەبجەش دەکرێت.

هەینی، 14-2-2025، ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، هەرچەندە لە ئێستادا شەپۆلێکی مام ناوەندی باران وبەفربارین سەنتەری شاری دهۆک و دوروبەری گرتۆتەوە و بە ئاڕاستەی هەولێر وسلێمانی دەڕوات.

ئەوەشی خستەڕوو، بەڵام بۆ ئەمشەو ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت و شەپۆلە سەختەکە لە سێشەممەی داهاتوەوە روو لە ناوچەکە دەکات.

ئاشکراشیکرد، پێشبینی ئەکرێت لە 19ی ئەم مانگەوە، نزمەپاڵەپەستۆیەکی قوڵی جەمسەری باکور لە ئەوروپاوە بگاتە سەرجەم ناوچەکانی دەریای ناوەراست و تورکیا و ھەرێمی کوردستان و عێراق.

لەبارەی بەفربارین بەڕێژەی زیاتر لە یەک مەتر جەختی لەوەشکردەوە، پێشبینی بارینی بەفرێکی زۆر لەناوچە شاخاویەکان بەرێژەی زیاتر لە یەک مەتر و بارینی بەفرێکی زۆریش لەسەنتەری شاری سلێمانی و ھەڵەبجە دەکرێت.