حکومەتی نوێی سوریا پێکدەهێندرێت

١٢ شوباتی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند، سەرەتای مانگی داهاتوو حکومەتێکی نوێ لە سوریا پێکدەهێنرێت.

چوارشەممە، 12-2-2025، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەو حکومەتەی لە سەرەتاى مانگی ئازاری داهاتوودا ڕادەگەیەنرێت، تا بتوانرێت نوێنەری گەلی سوریا دەبێت و ڕەچاوی فرەچەشنییان دەکات، هەروەها دەمانەوێت گەلی سوریا هەست بە متمانە بکات بۆ حکومەتەکە.

باسی لەوەشکرد، گەلی سوریا هاوبەشی گۆڕانکارییە و هەموو ئەو گۆڕانکاری و هەموارکردنانەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا سەبارەت بە نەخشەڕێگای سیاسی کردوومانە، دەرئەنجام و ئیلهام وەرگرتن لە ڕاوێژکردن لەگەڵ پێکهاتەکان کە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتوون و هەروەها لە کۆمەڵگەی مەدەنی لە ناوخۆشەوە هاتوون.

لەبارەی عێراقەوە ئەوەشی خستەڕوو: "لە پەیوەندییە دەرەکییەکانماندا لەگەڵ هەر وڵاتێک رێز لە سەروەرییان دەگرین. لە دەرگاوە دەچینە نێو ماڵەکانەوە. پەیوەندی فەرمیمان لەگەڵ حکومەتی عێراقی هەیە، جگە لە رێز و خۆشەویستی هیچی دیکەمان نییە”.

دەشڵێت: “ناکەوینە داوی هەندێک، کە هانی تێکدانی ئەو پەیوەندییە دەدەن لەنێوان حکومەتی نوێی سووریا و عێراق”.

جەختی لەوەشکردەوە: “پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای هەڵوێستی فەرمی و دیپلۆماسی بنیات نراوە. پەیوەندییەکی نایابمان هەیە، بانگهێشتنامەیەکی فەرمیم پێگەیشتووە بۆئەوەی سەردانی بەغدا بکەم، شەرەفمەندم و بەمنزیکانە سەردانیان دەکەم”.

ئەلشەرا دووپاتیکردەوە، وڵاتەکەی پێویستی بە چوار بۆ پێنج ساڵ دەبێت بۆ ڕێکخستنی هەڵبژاردن.

لە 29ى مانگى ڕابردوودا ئەحمەد شورع وەک سەرۆک کۆماری کاتی ناسێندرا و بەڵێنیدا "بەیاننامەیەکی دەستووری" بۆ قۆناغی ئینتقالی دەربکات دوای پێکهێنانی "لیژنەیەکی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی یاسادانانی بچووک" و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی گەل.�