دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵای لەسەر دوو وەزارەتی هەرێمی کوردستان ڕەتکردەوە
١١ شوباتی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی دوو وەزارەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا و سکاڵاکانی ڕەتکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، شەرمین بەهجەت، بەڕێوەبەرى کاروبارى یاسایی پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند, دادگاى باڵاى فیدراڵى سکاڵاى دژ بە هەڵوەشاندنەوەى هەردوو وەزارەتى ئەوقاف، کاروبارى ئایینى و کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانى حکومەتى هەرێمى کوردستانى ڕەتکردەوە.
بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دوای ئەوە هات، کە کەسێک بە ناوی خالید مستەفا، سکاڵای لەسەر سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرد و داوای کردبوو وەزارەتی ئەوقاف هەڵبوەشێندرێتەوە و لە بری ئەوە دیوانی مەزهەب و ئایینەکان پێکبهێندرێن.
هەر هەمان کەس، لە سکاڵایەکی دیکەدا، داوای هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و
دروستکردنی دامەزراوەی شەهیدانی کردبوو.