١١ شوباتی ٢٠٢٥
وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراق، ڕه‌زامه‌ندیدا له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنى ڕێگرییه‌كان له به‌رده‌م به‌بازاڕكردنى به‌رهه‌مه كشتوكاڵی و په‌له‌وه‌رییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و هه‌ناردەكردنی ئه‌م به‌رهه‌مانه بۆ ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق.
غه‌ریب ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتارى كورد له به‌غدا و ئه‌ندامى لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی عێڕاق، ئه‌م وردەکاریانەی دەربارەی کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و وەرارەتی کشتوکاڵی عێراق، له تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، دوای زنجیرەیەك گفتوگۆی چڕ و کۆبوونەوەمان وەك لیژنەی كشتوكاڵ و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق و کشتوکاڵی هەرێم، سەرکەوتووبین لە ڕازیکردنی لایەنی پەیوەندیدار لە بەغدا.
ڕاشیگەیاند، ڕه‌زامه‌ندبوونى به‌غدا له‌سه‌ر هەڵگرتنی هەموو ڕێگرییەکانی بەردەم بەبازاڕکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و ڕێگەدان بە هەناردەکردنی بەرهەمی کێڵگە و پڕۆژە پەلەوەرییەکان و کردنەوەی دەرگا بۆ ناردنی گۆشتی مریشک و هێلکە و دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردە بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراقه.
وتیشی، ئه‌م هه‌وڵانه‌یان پشتگیریکردنی بەرهەمهێنەرانی ناوخۆ و گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و پەلەوەری و باشترکردنی دۆخی ئابووری هەرێمى كوردستانه.