چیای تەیمور: بەغدا مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو نانێرێت

١١ شوباتی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بەغدا مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو نانێرێت و هەرێمیش بڕی پێویست پارەی لەبەردەستدا نییە مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو دابەشبكات.

چیای تەیمور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، هەرێم و بەغدا گەیشتوونەتە ڕێككەوتن و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە 2025دا مسۆگەركراوە.

وتیشی: “مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە 2025دا مسۆگەركراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “حكومەتی هەرێم تەنها مووچەی لەسەر نییە و خەرجی و پڕۆژەی لە ئەستۆدایە”.