تۆمەتبارانی ڕووداوی کوژرانی دایک و کوڕەکەی بەغدا لە هەرێم دەستگیرکران

١٠ شوباتی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، تۆمەتبارانی ڕووداوی کوژرانی دایک و کوڕەکەی بەغدا لە شاری هەولێر دەستگیرکران.

دووشەممە، 10-2-2025، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە لایەن بەشی پەیوەندیەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستا ئاگادار کراینەوە، کە لە ڕێکەوتی 7-1-2025، دوو تۆمەتبار لە شاری ( بەغدا) هەڵساون بە ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی (دایک و کوڕێک).

ڕوونیشیکردەوە، بەناوەکانی (علی سعدی علوش) و(ساميه عبدالله جعفر) ، تەرمەکەیان سوتاندوە و فرەیانداوەتە ڕوبارێکەوە و بڕی (دووسەد هەزار دۆلاریان) بردوە.

ئاشکراشیکرد، دواتر لە لایەن دادگای(کەرخ لە بەغدا) فەرمانی دەستگیر کردنیان بۆ دەرکراوە،دوای ئەنجامدانی تاوانەکە یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەناوی (ع ،ح ،أ)،هەڵهاتوە بۆ شاری هەولێر.

باسی لەوەشکرد، “لەلایەن تیمەکانمانەوە شوێنی خۆ حەشاردانی لە شاری هەولێر دەست نیشان کرا و بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرمان کرد ،هەروەها تۆمەتباری دووەم کە دەکاتە زاوای تۆمەتباری ناو هاتوو لە شاری (بەغدا) خۆی حەشار داوە.”