مزگەوتی وریا حەمە کەریم دروست دەکرێت
٨ شوباتی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
لەسەر پێشنیاری هاوڵاتییەک، شاسوار عبدولواحید شوێنی ڕوداوەکەی ڕۆژنامەنووس وریا حەمە کەریم دەکات بە مزگەوت.
هاوڵاتییەک لە هەژماری فەرمی شاسوارعبدولواحید پێشنیار دەکات، شوێنی ڕووداویی گیانلەدەستدانی ڕۆژنامەنووس، وریا حەمە کەریم بکات بە مزگەوت بۆ ڕێبواران و ببێتە سمبولێک و هەمووان بیبینن و ئەو ڕووداوە لە یاد نەچێت.
شاسوار عەبدولواحید، دوای ڕازیبوون بە پێشنیارەکە بڕیاریدا ناوی مزگەوتەکە بنێت "وریا حەمە کەریم".