کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی هەولێر دەکەونە کار

٧ شوباتی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، ڕایگەیاند: لە کاتژمێر 12ـی ئەمشەوەوە کامێرەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی لە 15 شوێنی شارەکە دەکەونە کار.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا، شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، کاتژمێر 12ـی ئەمشەو، کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی، لەو چوارڕییانەی کە لە خوارەوە ئاماژەی پێ کراوە دەکەونە کار.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌کە،‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ سەرپێچیەکان لە سیستمی سزادانی هاتووچۆ تۆمار دەكرێن. هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکە داوا له‌ شۆفێران ده‌كات پابه‌ندبن به‌ ڕێنماییه‌كانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له‌ پێبژاردن.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا كامێراكان به‌شێوه‌ی ئه‌زموونی كەوتوونەتە كار و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ به‌رده‌وام بوو.

 کامێراکان ئەم سەرپێچییانە تۆمار دەکەن: 

-نەوەستان لە چرای سووری ترافیک لایت.

-لێخورڕن بە خێرایی زیاتر لەو خێراییەی کە ڕێگەی پێ دراوە بۆ تێپەڕین لە ترافیک لایت لەو کاتەی چرای ترافیک لایت سەوزە.

-زیاتر هاتەنە پێش و تێپەڕاندنی هێڵی پەڕینەوەی پیادە لەو کاتە کە چرای ترافیک لایت سوورە.