سبەی مووچەی مانگی یەک دابەشدەکرێت

٤ شوباتی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سبەینێ مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێم دابەش دەکرێت.

سێشەممە، 4-2-2025، وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، تەواوبونی ڕێکارەکانی گواستنەوەی تەموویلی مووچە بۆ بانکەکان، سبەی چوار شەممە 5 شوباتی 2025 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025 فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی چەند ڕۆژێکدا مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت.

لەبارەی بڵاوکردنەوەی لیستی دابەشکردنی مووچە ئاشکراشیکرد، لەچەند کاتژمێری داهاتودا خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەو دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم ڕادەگەیەنرێت.