کۆبوونەوەی شاندی تەکنیکیی پارتی و یەکێتی کۆتاییهات
٤ شوباتی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
کۆبوونەوەی شاندی تەکنیکیی پارتی و یەکێتی کۆتاییهات؛ رەشنووس بۆ پێکهێنانی کابینەی 10 نووسرایەوە کە 9 تەوەر و 15 خاڵە.
پێنجەمیین کۆبوونەوەی شاندی تەکنیکی پارتی دیموکراتی
کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەبارەی پیکهێنانی کابینەی دەیەم کۆتایی هات.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، ڕەشنووسێکی
نۆ تەوەرەی ئاماداکراوە، کە 15 خاڵ لەخۆدەگرێت و دەخرێتە بەردەم لیژنەی باڵای
دانووستانی پارتی و یەکێتی.
گرنگترین تەوەرەکان، لایەنی سیاسی، پەرلەمان، دارایی،
پەیوەنییەکان، پەیوەندی هەولێر و بەغدا، پێشمەرگە، وزە، دەسەڵاتی دادوەری
دەگرێتەوە.
لە دوای ئەم کۆبوونەوەیە، هەر خاڵێکی ناکۆک مابێتەوە، بۆ
کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای دانووستانکاری پارتی و یەکێتی بەجێدەهێڵدرێت، بۆ
ئەوەی ڕێکەوتنی لەسەر بکەن.