٤ شوباتی ٢٠٢٥
پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان: "لە یەکەم ڕۆژەوە تا ئێستا هەموو ڕۆژ لەناو خەڵدابووین و وەک یەکەم فراکسیۆن لێرە ئامادەبووین".
عەدنان حسێن حەسەن، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: "لە یەکەم ڕۆژەوە تا ئێستا هەموو ڕۆژ لەناو خەڵدابووین و وەک یەکەم فراکسیۆن لێرە ئامادەبووین".
وتیشی: ''بە شانازییەوە نەوەی نوێ پشتیوانی هەموو جووڵەیەکی مەدەنی دەکا دژی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی وهەموو هەنگاوێکمان لێرە بۆ کۆتایی هێنانە بە دەسەڵاتی ئەوان".
ڕاشیگەیاند: "پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا یاداشتی ناڕەزایی و سکاڵای مامۆستایانیان گەیاندۆتە محەمەد شیاع سوودانی".
ئاماژەی بەوەشکرد: "سکاڵایی یاساییمان دژی حکومەتی ماوە بەسەرچووی یەکێتی و پارتی تۆمارکردووە چونکە ئەیانەوێ مووچەی مانگی 12 بخۆن".
جەختیشیکردەووە: " سکاڵایی یاسایی لەسەر یەکێتی و پارتی تۆمار دەکەین ئەگەر بیانەوێ مووچەی مانگی12 بخۆن".