تەمویل کردنی مووچەی مانگی یەک دەستیپێکرد
٤ شوباتی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بەغدا دەستیکرد بە تەمویلی مووچەی مانگی ١ی مووچەخۆرانی هەرێم. دەشڵێت، بڕیارە بڕی زیاتر لە یەک ترلیۆن دینار بنێرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 4-2-2025، بەغدا دەستیکرد بە تەمویلی مووچەی مانگی یەکیی مووچەخۆرانی هەرێم، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێم.
بەپێی زانیارییەکان، بڕی زیاتر لە یەک تریلیۆن دینار دەخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێم.
هاوکات، دوێنێ هەرێم و بەغدا گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر هەموارکردنەوەی نەوتی هەرێم و ڕادەست کردنەوەی، بەغداش بڕیاریدا کە مووچەی هەر ١٢ مانگەکەی هەرێم بنێرێت بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە خانەنشینانیشەوە.