مووچەی کارمەندانی سەر سندووق دابەش دەکرێت

٤ شوباتی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

به‌رپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق: دوای ئەوەی ڕێكارەكانمان تەواو كرد، ئەمڕۆ 4ی2ی2025، پارەی كارمەندانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە سنووری پارێزگای دهۆك دابەش دەكرێت.

خالید عه‌باس، به‌رپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق، ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی ڕێكارەكانمان تەواو كرد، ئەمڕۆ 4ی2ی2025، پارەی كارمەندانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە سنووری پارێزگای دهۆك دابەش دەكرێت."

ئاماژەی بەوەش دا: "پارەكە لە 10 بانكی جیاواز دابەش دەكرێت و دەبێت كارمەندەكە كارتی نیشتمانیی و كارتی بایۆمەتریی دەنگدان لەگەڵ خۆی ببات، بۆ ئەوەی پارەی خۆی وەربگرێت."

وتیشی: "ئەو كارمەندانەی، كە فەرمانبەری حكومەت نەبوون، 250 هەزار دینار وەردەگرن و ئەوانەیشی فەرمانبەری حكوومەتن، بڕی 150 هەزار دینار وەردەگرن و، بڕیار دەرچووە پارە بۆ كارمەندانی یەدەگیش خەرج دەكرێت.