ژنێک بەهۆکاریکی نادیارکوژرا
٣ شوباتی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی: لە شارۆچكەی چەمچەماڵ ژنێكی گەنج کوژرا، گومان لە خاڵی ژنەکە دەکرێت.
سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەكی ڕزگاریی شارۆچكەی چەمچەماڵ ژنێكی گەنج، كە لەدایكبووی ساڵی ١٩٩١ ـە لە لایەن كەسێكەوە كوژرا.
وتیشی، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەكان سەرقاڵی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونن لە ڕووداوەكە و تا ئێستا هۆكاری ڕووداوەكە دیار نییە.
بە پێی سەرچاوەكان، ئەو ژنە ژیانی هاوژینی پێكهێناوە و خاوەنی منداڵە و هەروەها گومان دەكرێت لە لایەن خاڵی ژنەكەوە كوژرابێت.