تۆمەتبارێک خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد
٣ شوباتی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
تۆمەتبارەکەی شەوی ڕابردووی گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.
پۆلیسی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی ژنێك لەلایەن كەسێكەوە بە فیشەك كوژراو دواتر هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد.
ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد و دەستیش گیرا بەسەر ئەو چەكەدا كە تاوانەكەی پێ ئەنجام درابوو.
لە ئێستادا بە بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.