٣ شوباتی ٢٠٢٥
ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، تۆمەتباری ئەو ژنەی ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ کوژرا دەستگیرکرا کە دەرکەوت پێشووتر لەگەڵ ڕێکخراوی داعش کاریکردووە.
دووشەممە، 3-2-2025، دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەمیانەی بەدواداچون و گەڕان بەدوای تاوانباری سەرەکی و کۆکردنەوەی زانیاری و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی بکوژی مامۆستا( ل.ا.ح)سەرجەم ڕێکارە پێویستەکان گیرانە بەرو توانرا لە لەلایەن ب.ئاسایشی بازگەکان تاوانبار (ه.ح.س) دەستگیر بکات.
ئەوەشی خستەڕوو، ڕووبەڕوی یاسای بکاتەوە ،هەروەها لەئەنجامی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵ تاوانباردا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لێکۆلینەوە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ئەنجامدانی تاوانەکە.
ئاشکراشیکرد، تاوانبار پێشینەی تاوانی هەیە و ماوەی پێنج ساڵ حوکم دراوە بەمادەی تیرۆر لەسەر بیری توندڕەوی چونە ناو گروپی تیرۆریستی داعش و کارکردن لەگەڵیاندا.