21 ساڵ تێپەڕی بەسەر تەقینەوەکانی 1ی شوبات
١ شوباتی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
ئەمڕۆ 21 ساڵ تیپەڕی بەسەر تاوانی تەقینەوەکانی 1ی شوبات لە هەولێر، کە بەهۆیەوە 105 کەس مردن.
1ی شوباتی 2004، هاوکات بووە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە هەرێمی کوردستان، هاوڵاتیان سەرقاڵی جەژنە پیرۆزە و خۆشی دەربڕین بوون، هەر لەو کاتەدا و لە دوو شوێنی جیاواز، هەردوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری هەولێر، دوو تەقینەوەی خۆکوژی تێدا ئەنجامدرا.
بەوهۆیەوە، 105 کەس لە هەردوو بارەگاکە گیانیان لە دەستدا و 246 کەسی دیکە برینداربوون.